تەندروستی جیهانی: بەرگری بەكۆمەڵ لە ساڵێكدا دروست نابێت

12/01/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختلەوەدەكاتەوە، كە لە ساڵی 2021دا بەرگری بەكۆمەڵ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست نابێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری گەورە زانایانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە بڵاویكردوەتەوە: بەرگری بە كۆمەڵ دژی پەتای كۆرۆنا بە ساڵێك دروست نابێت.
رونیشیانكردوەتەوە: بۆیە لە ساڵی 2021دا هیچ ئاستێكی بەرگری بەكۆمەڵ لە جیهاندا بەدەست ناهێنرێت.
پێشتریش ئەنتۆنیۆ فاوچی گەورە زانای بواری نەخۆشیە گواستراوەكان لە ئەمریكا ئاماژەی بەوەدابوو: پێشبینی ئەوە دەكات لە رێگەی ڤاكسینەكانەوە بەرگری بە كۆمەڵ لە وڵاتەكەی دژی كۆرۆنا دروست ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group