نه‌وا
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: پێموانییه كێشه له موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌راندا دروست بێت و حكومه‌ت داهاتى زیاترى هاتوه‌ته ده‌ست.
ئه‌حمه‌د سه‌فار به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى وتوه: حكومه‌ت ره‌سیدى بانكى هه‌یه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش نرخى نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تیش داهاتى به دۆلار ده‌ستده‌كه‌وێت له‌كاتێكدا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: بۆیه پاره‌ى ته‌واو له‌به‌رده‌ستدایه و پێمان وانییه كه كێشه‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى بۆ دروست ببێت.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: داهاتى نه‌وت زیاتر له 5 ملیار دۆلارى مانگانه‌یه به‌پێى نرخى ئێستا ئه‌وه‌ش جگه له داهاته نانه‌وتییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانیش پاره‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها بڕێك پاره‌ش له قه‌رزكردن ماوه‌ته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌یانه‌وه موچه دابین بكرێت.