نه‌وا
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌یوه‌ندى كردنى عێراقى به رێكه‌وتنى پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا واژۆكرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌وه له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گۆڕانكاریه ژینگه‌ییه‌كانه.
نوسینگه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆك كۆمار واژۆى له‌سه‌ر به ئه‌ندامبونى عێراق له رێكه‌وتنى پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا كردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌كاتى واژۆكردنه‌كه به‌رهه‌م ساڵح له وته‌یه‌كدا وتویه‌تى "ئه‌م واژۆكردنه له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه كه گۆڕانكارى ژینگه‌یى دروستى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى به‌هه‌ڵمبون و غازه‌كانى وه‌ك كاربۆنه".
پێشتریش به‌رهه‌م ساڵ له‌كاتى به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانى "لوتكه‌ى كه‌شوهه‌وا"ى جیهانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، عێراق به‌ره‌و سه‌رده‌مێكى نوێ ده‌چێت و پشت به وزه‌ى نوێكراوه ده‌به‌ستێت و به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى غازى كاربۆن و پیسكردنى ژینگه ده‌چێت.