نه‌وا
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌سوكارى خوێندكاران سه‌رپشك ده‌كات له‌نێوان ئه‌وه‌ى خوێندكاره‌كانیان له‌ناو قوتابخانه‌كان ده‌ست بكه‌ن به‌خوێندن یاخود ئۆنلاین و ئه‌لكترۆنى به‌رده‌وامده‌بن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى خوێندن ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا بڕیاردراوه رۆژی شه‌ممه 16ی 2ی 2021 خوێندنى قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه له قوتابخانه و خوێندنگه حكومی و ناحكومیه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پرۆگرامی خوێندن به ریزبه‌ندی ده‌خوێندرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، قۆناغه‌كانی 1ی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی و په‌یمانگاكان "حكومی و ناحكومی" كه له 1ی 3ی 2021 ده‌ستپێبكاتـ مامۆستایانی به‌رێز ته‌نها ئه‌وكاتانه له قوتابخانه ده‌بن كه وانه‌یان هه‌یه‌و پاش وتنه‌وه‌ی وانه‌كانیان پابه‌ند ناكرێن به مانه‌وه.
له‌به‌شێكى تر‌ى بڕیاره‌كاندا هاتوه، كه‌سوكارى خوێندكاران سه‌رپشك ده‌كات له‌نێوان ئه‌وه‌ى خوێندكاره‌كانیان له‌ناو قوتابخانه‌كان ده‌ست بكه‌ن به‌خوێندن یاخود ئۆنلاین و ئه‌لكترۆنى به‌رده‌وامبن، له رۆژی شه‌ممه 16ی 1تا ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، ئه‌و بژاره‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م به‌خێوكار.