ماوەی لێخۆشبون لە بەشێكی قەرزی كارەبا درێژكرایەوە

14/01/2021

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد: ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی 15% لە قەرزی كارەبا بۆ كۆتا جار و تا كۆتایی مانگی 3ی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەت، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبون بەرێژەی 15% لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە.
رونیشكراوەتەوە: درێژكردنەوە بۆ كۆتا جارە و تا رێكەوتی 31/3/2021ە، بەشێوەیەك تا 31/1/2021 بە رێژەی 15%یە و بۆ مانگی 2 بە رێژەی 10% و بۆ مانگی 3 بە رێژەی 5% دەبێت.
لە ماوەی رابردودا بەمەبەستی كۆكردنەوەی داهات و سوككردنی سەرشانی هاووڵاتیان بەهۆی قەیرانی ئابوریەوە، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لە بەشێكی قەرزی كارەبای سەر هاووڵاتیان و هاوبەشكانی كارەبا خۆش ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group