نه‌وا
بۆ لێکۆڵینەوە لە ریشەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، شاندێكی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، گەیشتە شاری وهانی چین، کە یەکەمجار ڤایرۆسەکە تیایدا سەریهەڵدا.
شاندەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، كه رۆژی پێنجشه‌ممه 14/1/2021 گه‌یشتوونه‌ته شاری وهان، پێکهاتووە لە شارەزا و لێکۆڵەرانی وڵاتانی ئەمریکا، ئوستراڵیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، بەریتانیا، رووسیا، هۆڵەندا، قەتەر و ڤێتنام.
لە کاتی گەیشتنی ئەندامانی شاندەکە، لە دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆیان، کەرەنتینە کراون، به‌ڵام بڕیاره لە ماوەی 14 رۆژی کەرەنتینەدا بەشێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ بەرپرسانی چینی‌دا کۆبوونەوە بکەن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تائێستا ئه‌و وڵاته چه‌ندین جار رێگری له چوونی لێكۆڵه‌ران و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ریشەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كردووه.
هاوكات رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه و ئه‌وه‌ی چۆن له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به نه‌خۆشیه‌كی گشتگیری تر بگیرێت، به‌ڵام گه‌یشتن به ئه‌نجام دژوار ده‌بێت.
جێی باسه شاندەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەفتەی رابردوو سەردانی چین-یان کرد، بەڵام دوای ئەوەی حکوومەتی پەکین هۆشداری پێدان، کە ڤیزەی شیاویان وەرنەگرتووە، ناچار بوون بگەڕێنەوە.