نهوا
سەرۆك کۆماری ئێران دهڵێت، تۆپهكه له گۆڕهپانی ئهمریكادایه و ئهگهر واشنتۆن پابهند بێت به بهڵێنهكانیان كه له رێككهوتنی ئهتۆمیدا هاتووه، وڵاتهكهشی پابهندبوونهكانی جێبهجێ دهكات.
حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران رایگهیاند، "چاوەڕێی ئەوە لە دەسەڵاتی نوێی کۆشکی سپی دەکەین، پابەندبێت بە یاسا و بەڵێنەکانەوە و ئەگەر توانی ئەو پهڵانه بسڕێتەوە کە لە چوار ساڵی رابردوودا دروست بوون، چونکە هەندێک پهڵه ناسڕدرێنەوە. لەمڕۆدا تۆپ لە گۆڕهپانی واشنتۆندایه، ئەگەر ئەوان پابەندبن بە بەڵێنەکانیانەوە ئێمەش پابەند دەبین. ترەمپ مرد بەڵام رێککەوتننامەی ئەتۆمی هێشتا دەژی".
سهرۆك كۆماری ئێران، جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەتی تاکڕەوی ئەمریکا میراتی ترەمپ-ە و وتی: "پێویستە ئەوانەی تازە دێنە کۆشکی سپی لە رووداوەکانی رابردوو پەند وەرگرن. ئەو کەسەی ئەمڕۆ ماوەی دەسەڵاتی کۆتایی دێت، نەیدەزانی چۆن وڵات بەڕێوەبەرێت. کاری ئەوە بوو بینای هەوربڕ دروستبکات و لە بینای هەوربڕیشەوە دەیڕوانییە سیاسەت. ئەوانەی ئەمڕۆ دێنە سەر دەسەڵات سیاسەت دەزانن. ئەگەر پابەندبن بە بڕیایر 2231 کە خۆیان واژۆیان کردوە، کاردانەوەکەی دەبینن، ئەگەر ئەوان بەشێوەیەکی کاریگەر بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، دەبینن ئێمەش بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین".
رۆحانی، باسی لەوەش کرد کە ئەگەر ئیدارەی بایدن هەنگاوی ئەرێنی بگرێتەبەر ئەوا ئێران ئامادەیە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکات و وتی: "دەتواندرێت کێشەکان بەخێرایی چارەسەر بکرێن. لەڕووی یاساییەوە هیچ ئاڵۆزییەک نییە. با ئەوان بڵێن "هەموو بەڵێنەکان جێبەجێ دەکەین" ئێمەش لە ماوەی کاتژمێرێکدا هەموو بەڵینەکانمان جێبەجێدەکەین".
سەرکۆماری ئێران، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمڕۆ دەفتەرە رەشەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەتاهەتایە دادەخرێت و رایگەیاند: "لە کاتێکدا سەرۆکێکی نوێ لە ئەمریکا دەسەڵات دەگرێتەدەست کە واشنتۆن بووەتە سەربازگە. ئەم هەموو هێزە سەربازییە هەوڵی پاراستنی ئاسایشی شارەکە دەدەن. ئەو جەمسەرگیرییەی لە کۆمەڵگای ئەمریکیدا هاتووەتەئارا ئەنجامی سیاسەتی بێئەزموون و پڕفشاری ترەمپ-ە. پێویستە ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی بگەڕێتەوە بۆ یاساکان و بڕیاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان".