نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتیه‌كانی هاتووچۆی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ڕایدەگەیەنن، له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئەگەری بەستنی شەقام و ڕێگە‌وبانەكان هەیە بەتایبەت له ناوچە شاخاوییەكان و داوا ده‌كه‌ن شۆفێران سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه، شۆفیران ئاگادار دەكرێنەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لەسەعاتەكانی داهاتوودا ئەگەری بەستنی شەقام و ڕێگە‌وبانەكان هەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی وەك (ئەزمەڕ‌و گۆیژە).
هه‌روه‌ها داوا لەشۆفێران دەكات، "سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن، بەتایبەت لەكاتەكانی درەنگانی شەودا، تا تووشی هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو نەبن".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری هەورامان وه‌ك (بیارە و تەوێڵە) و داوا له‌شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا بۆ ئەوەی بە دووربن لە رووداوی هاتوچۆ.