میدیای فەرمی سوریا: لە هێرشێكی ئیسرائیلدا چوار ئەندامی خێزانێك كوژران

22/01/2021 جیهان

نەوا
میدیای فەرمی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر رۆژئاوای پارێزگای حەما چوار ئەندامی خێزانێك كوژراون.
ئاژانسی سانا رونیشیكردۆتەوە، كوژراوەكان ژن و پیاوێك و دوو منداڵیانن و جیا لەوانە چوار كەسی تریش برینداربوون و سێ خانووش روخێنراون.
میدیای فەرمی سوریا ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەكەیان توانیویەتی چەند موشەكێكی ئیسرائیل بخاتە خوارەوە.
ماوەیەك هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا زیادیكردووە و زۆربەی هێرشەكانیش بۆ سەر هێزەكانی سەر بە ئێرانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group