نه‌وا
سه‌رباری هۆشدارییه‌كانی پۆلیسی روسیا جارێكی تر به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌و وڵاته له پێناو ئازادكردنی ئالكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن رژانه سه‌ر شه‌قام.
پۆلیس روسیا له مۆسكۆ له‌سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه خرابوه ئاماده‌باشیه‌وه بۆ رێگری له به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌رهه‌ڵستكاران.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزێكی زۆری پۆلیس بڵاوه‌یان پێكرابوو، زۆربه‌ی وێستگه‌كانی میترۆ و پاسیش داخرابوون، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌یانتوانی ببنه رێگر له خۆپیشاندان و به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن گردبوونه‌وه.
به‌پێی وته‌ی چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئالكسی ناڤاڵنی دوای ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو ژه‌هرخواردكرا بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرایه ئه‌ڵمانیا و پاش چاكبوونه‌وه‌ی رۆژی 17 ی كانونی دووه‌م گه‌ڕایه‌وه بۆ مۆسكۆ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
هه‌فته‌ی رابردوو خۆپیشاندانی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی روسیا بۆ داواكردنی ئازادی ناڤاڵنی به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.