دوای توشبون بە كۆرۆنا بەرگری تا چەند دەمێنێتەوە؟

03/02/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی زۆرینەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن لانیكەم 6 مانگ بەرگری دژی ڤایرۆسەكە دروست دەكەن.
نیۆمی ئالین گەورە زانای لێكۆڵینەوەكە رایگەیاندوە، زۆرینەی ئەوانەی توشی پەتای كۆرۆنا دەبن تا ماوەی 6 مانگ رێژەیەكی بەرز لە دژە تەنەكان لە جەستەیاندا هەیە و رێگرە لەوەی دوبارە توشی پەتاكە ببنەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەوانەی توش بون و چاك بونەتەوە 99%یان تا 3 مانگی سەرەتا دژە تەنەكان هێشتا لە جەستەیاندا بووە، دوای 6 مانگیش 88%یان هێشتا دژە تەنەكانیان ماوە.
ئالین ئەوەی رونكردوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ناتوانن لە پەیوەندی ئەو بابەتە بە بەرگرییەوە دڵنیابن، ئەنجامەكان باس لەوەدەكەن، ئەو كەسانە لانیكەم بۆ ماوەی 6 مانگ بەرگری دژی ڤایرۆسەكە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group