پەرلەمانتارێكی سائرون: بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە دەنگدان لەسەر بودجە دوادەكەوێت

06/02/2021 عێراق

نەوا-
بەدر زیادی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی ئیئتلافی سائرون دەڵێت: بەهۆی هەرێمی كوردستانەوە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە چەند رۆژێك دوادەخرێت.
بەدر زیادی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقییەی وتوە: موچە مسۆگەر كراوە و دواناكەوێت تەنانەت ئەگەر دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەش دوابكەوێت، چونكە موچەی چەند مانگێك مسۆگەر كراوە. 
ئاماژەی بەوەشداوە: پرۆژە یاساكە كێشەی زۆری لەسەرە لەنێوان كورد و لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسیەكانیش، بۆیە پێویستی بە رێكەوتنی سیاسی و كاتی زیاترە بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەشكردوە: هەرێمی كوردستان لەساڵی 2003وە ئەو قەرزانەی لەسەریەتی نەیداوە، تەنانەت ئەوانەی ئێستاش، كێشەكان لەسەر ئەوەیە هەرێم ئەو داهاتە نانەوتیانەی لەسەریەتی ئاشكرای بكات، تائێستاش لەو بارەیەوە رێكەوتن نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group