پلانی وەرزی داهاتوی ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەكرێت

07/02/2021 وەرزش

نەوا-
پێگەیەكی ئیسپانی پلانی وەرزی داهاتوی یانەی ریاڵ مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەكان ئاشكرا دەكات، ئەوەش سەرەڕای مانەوەی زێدانی راهێنەر یاخودنا.
پێگەی abc  مەدریدی بڵاویكردوەتەوە: یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی پلانێكی بۆ وەرزی گواستنەوەكانی داهاتو ئامادە كردوە كە بەم شێوەیەیە:

1- گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی بە توانا (وەك مباپێ‌ یاخود هالاند)
2- گواستنەوەی ئالابا بەبێ‌ بەرامبەر
3- دوبارە كڕینەوەی ریگیلۆن لە یانەی تۆتنهام
4- ئەو گرێبەستانە لە رێگەی فرۆشتنی یاریزانان یاخود دانیان بە خواستن دابین دەكرێت و ئامانج دابینكردنی 200 ملیۆن یۆرۆیە
5- فرۆشتنی هەریەكە لە "بەیڵ، مارسێلۆ، ئۆدریۆزۆلا و فاییخۆ" كە ساڵی 2022 گرێبەستەكەیان كۆتایی دێت
6- فرۆشتنی ماریانۆ دیاز
7- فرۆشتنی مایۆراڵ بە یانەی رۆما بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ
8- فینیسیۆس و فاران بەرامبەر مباپێ‌ دەداتە پاریس سانجێرمان
9- ئیبراهیم دیاز دەداتە یانەی میلان بەڵام كێشە لەسەر نرخی گواستنەوەكەی هەیە
10- كۆبۆ و رینییر دوبارە بە خواستن دەڕۆن
11- ناچۆ ساڵی 2022 گرێبەستەكەی كۆتایی دێت و دەتوانێت بڕوات
12- تائێستا یانەكە لەئاستی میلیتاو رازی نییە و هەر گرێبەستێكی پێشكەش بكرێت یانەكە رازی دەبێت
13- ئەگەر رامۆس و ڤاسكێز لە كەلەرەقیەكەیان بەردەوام بون ئەوا بەبێ‌ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان یانەكە جێدەهێڵن

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group