شارۆچكەیەكی ئەمریكی هاووڵاتی دەوێت

07/02/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
شارۆچكەیەكی ئەمریكی بڕیاریداوە زیاتر لە 6 هەزار دۆلار بدات بە هەر هاووڵاتیەك كە بیەوێت بچێت لە شارۆچكەكەدا بژی.
دان گیپسۆن سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی "ناچز-natchez  " لە ولایەتی میسیسپی بە ئاژانسی "فۆڕبس"ی ئەمریكی وتوە: هەركەس بیەوێت بێتە شارۆچكەكەوە و بژی بڕی 6 هەزار و 100 دۆلاری وەك دیاری وەردەگرێت.
رونیشیكردوەتەوە:  ئامانج لەو كارەش زیندوكردنەوەی ژیانە لەو شارۆچكەیە لە رێگەی راكێشانی ئەو كەسانەی لە شارە گەورەكان بێزارن و دەیانەوێ بچن لە شوێنێكی ئارام بژین.
"ناچز" یەكێكە لە شارۆچكە زۆر كۆنەكانی ئەمریكا و زیاتر لە 1000 ماڵی مێژویی و كۆنی تێدایە و ژمارەی دانیشتوانی 15 هەزار كەسە، ناوچەیەكە گەشتیار بۆ خواردنی ژەمێكی تایبەت روی تێدەكات، هەروەها بە "پایتەختی بسكویتی جیهان" ناودەبرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group