ساڵێك زیاترە بێهۆشە بەڵام دوو جاریش تووشی كۆرۆنا بوە

08/02/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
هەرزەكارێكی بەریتانی دوای نزیكەی ساڵێك لەبێهۆشبونی بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلەوە، بەهۆش هاتەوە و هیچ ئاگاداری ڤایرۆسی كۆرۆناش نیە سەرەڕای ئەوەی دووجار توشی بوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، جۆزێف فلاڤیل هەرزەكارێكی بەریتانی 19 ساڵانە و دوای ئەوەی لە یەكی مارسی ساڵی رابردو لەشارۆچكەی (بیرتۆن ئونترێنت) لەناوەڕاستی ئینگلترا توشی روداوی هاتوچۆبوە، مێشكی دووچاری چەند برینێكی مەترسیداربوەتەوە.
سالی فلاڤیل ئامۆژنی هەرزەكارەكە بەرۆیتەرزی راگەیاند، بەم دواییەدا ئاماژەی چاكبونەوە لە جۆزێف بەدیدەكرا و ئێمەش زۆر خۆشحاڵبوین و دڵنیابوینەوە كەئێستا بەئاماژەكردنی بچوك دەتوانێت گوێمان لێبگرێت، و وەڵامان بداتەوە.
وتیشی، كاتێك بەجۆزێف دەڵێین: ئێمە ناتوانین لەگەڵ تۆبین بەڵام تۆ پارێزراویت و ئەم بارودۆخەشت تێدەپەڕێنیت، هەروەكو ئەوەی گوێی لێمان بێت و بەچاو نوقاندن و چاو پروكاندن وەڵامان دەداتەوە.
جۆزێف فلاڤیل هەرزەكارە بەریتانیەكە وەرزشوان بوە و لەماوەی بێهۆشبونیدا دووجار توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە، و لەئێستادا لەناوەندی چاودێری (ستۆك ئۆن ترێنت) لەناوەڕاستی ئینگلتەرادا چارەسەر وەردەگرێت .
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group