نه‌وا
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوا له هاوڵاتیان و به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئه‌زمونی جه‌نگیان هه‌یه، خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال ئاماده بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داواشی كردووه، حكومه‌تی عێراقیش ئه‌ركی ده‌ستوری و یاسایی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت و به‌ره‌وڕووی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا ببێته‌وه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكردووه، كه پێویسته بڕیاری ساڵی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
پێشتریش هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندبوو، كه زانیاریی هه‌واڵگرییان پێگه‌یشتووه له باره‌ی نیازی توركیا بۆ په‌لاماردانی چیای شه‌نگال.