نه‌وا
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له هه‌ڵمه‌تێكدا زیاتر له 700 ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی میدیای فه‌رمی توركیا هه‌ڵمه‌ته‌كه له یه‌ك كاتدا و له 81 ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه و 718 ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
تۆمه‌تی ئه‌و كه‌سانه لایه‌نگرییه بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) تۆمه‌تێك كه به‌هۆیه‌وه له پێنج ساڵی رابردوودا ده‌یان سه‌ركرده و هه‌زاران ئه‌ندامی هه‌ده‌په راپێچی گرتووخانه كراون.
هه‌ڵمه‌تی ئه‌مجاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په ته‌نها چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه سوپای ئه‌و وڵاته له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر چیای گاره له پارێزگای دهۆك به‌هۆی به‌رگریی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه ناچار به پاشه‌كشێ كرا.