نه‌وا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد پشتگیریی له به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی بكات بۆ دیاریكردن و دادگاییكردنی بكه‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پێوه‌كردوه وگفتوگۆیان ده‌رباره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی سه‌ر شارى هه‌ولێر كردوه و هه‌ردولا هاوخه‌میان بۆ قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه ده‌ربڕی.
مه‌سرور بارزانی هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى به ترسنۆكانه ناوبردوه و داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوه، پشتگیری له به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دیاریكردن و دادگاییكردنی بكه‌رانی ئه‌و هێرشه بكات.
له‌تویتێكى تردا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و داوا له كوردستانیان ده‌كات ئارام بن.
وتیشى، هێزه ئه‌منیه‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان ده‌ستپێكردوه و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدایه بۆ هه‌ماهه‌نگی پێویست به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی رابردو بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 9:30 چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری كران و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، چه‌ند كه‌سێك برینداربون، و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردوه.