رێگەی كەركووك بەڕووی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەخرێت

17/02/2021

نەوا-

شانەی قەیرانەكانی كەركووك بڕیاریدا  لە سبەی پێنجشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە كەركووك جێبەجێبكرێت .
 لە بڕیارەكەی شانەی قەیرانەكانی كەركوكدا هاتوە لە سبەی پێنجشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆی مەرجدار لەشارەكە جێبەجێ دەكرێت و رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە قەدەغەی تەواوەتی جێبەجێدەكرێت.
 هەروەها ئەوەش هاتوە رێگەی كەركووك بەڕووی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەخرێت جگە لەئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.
شانەی قەیرانەكانی كەركووك ئەوەشی ڕاگەیاندوە، جگە لەو سێ رۆژە ی دیاری كراوە بۆ قەدەغەی تەواوەتی، رۆژانی دیكە قەدەغەی مەرجدار لە كاژێر 08:00 شەوە جێبەجێدەكرێت و دەوامیش لە رۆژانی دیكە دەكرێتە رێژەی 50%. ،باس لەوەش كراوە 
 ئەو كەسانەی لە موڵكی حكومەتدان كرێی ئەو دوو هەفتەیەیان لێناسەندرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group