وەزیری بەرگریی ئەمریكا: هێرشەكەی سەر هەولێر پێویستی بەردەوامبوونی كارەكانمانی لە ناوچەكە سەلماند

19/02/2021 جیهان

نەوا
وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو هێرشە موشەكییەی كرایە سەر هەولێر ئەوەی دەرخست، كە دەبێت درێژە بە كارەكانیان بدەن و بەردەوامبن لە ناوچەكەدا.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا ، جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە لەناوبردنی داعش و رێزگرتن لە سەروەریی خاكی عێراق و سەقامگیریی درێژخایەنی ناوچەكە كردەوە.
ئۆستن باسی لەوەشكردووە، هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر گرنگیی بەردەوامبوونی كارەكانی ئەمریكای لە ناوچەكەدا سەلماند.
هاوكات وەزیری بەرگریی ئەمریكا پێشوازی لە بڕیاری ناتۆ كردووە بۆ فراوانكردنی چالاكییەكانی لە عێراق و پێویستی بوونی توانای سەربازی و هێزی ئامادەكراو  لەو وڵاتە.
شەوی 15 ی شوبات، بە موشەك هێرشكرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی مەدەنی كە كاری لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا دەكرد كوژرا و چەند كەسێكی تریش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group