وەزارەتی كارەبا لەبارەی کێشەی دانا غاز و دۆخی کارەبا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

20/02/2021

نه‌وا
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كێشەی داناغاز چارەسەركراوه‌ و پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.

 لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆته‌وه‌، "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی دانەغاز ئاسایی بوەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز بون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن."
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، "وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا روبدات."
ئەمه‌ش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ شه‌ممه‌ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کوژانەوەی گشتی لە کۆمپانیای داناغاز روویداوە، توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group