دادگای تێهە‌ڵچونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی وەڵامی پەرلەمانتارێك دەداتەوە

21/02/2021

نەوا-
سەرۆكایەتی دادگای تێهە‌ڵچونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی رەتیدەكاتەوە حزب دەستوەردانی لە دادگاكەدا كردبێت و جەختلەوەدەكاتەوە، هەرگیز دە‌ستێوەردانیان  قبوڵ نە‌كردوە‌‌.
دادگای تێهە‌ڵچونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی لە زاری وتەبێژەكەیەوە بڵاویكردوەتەوە، لە‌ دەزگایەكی راگە‌یاندنی سە‌ربە‌ یە‌كێك لە‌ حزبەكان هە‌واڵێكیان بڵاوكردۆتە‌وە‌ كە‌ لێدوانی ئەندامێكی پە‌رلە‌مانی كوردستانە‌، گوایە‌ حزب دە‌ستی بە‌سە‌ر دادگای سلێمانیدا گرتوە‌.
رونیشكراوەتەوە، وێڕای نیگە‌رانیمان و بە‌توندی رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و تۆمە‌تە‌ بێبنە‌مایانە‌‌، بۆ هە‌مو لایە‌كی دوپاتدە‌كە‌ینە‌وە‌‌ ‌ بە‌هیچ شێوە‌یە‌ك لە‌ كاری پیشە‌یی و سە‌ربە‌خۆیی و بێلایە‌نی و دادگە‌ری لامان نە‌داوە‌ و دە‌ستێوەردانیشمان هە‌رگیز قبوڵ نە‌كردوە‌‌ و هە‌وڵی لە‌وجۆرە‌ش نە‌بوە‌‌.
وتەبێژەكەی دادگای تێهە‌ڵچونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی جەختیلەوشەكردوەتەوە: هە‌ر بۆیە‌ داوا لە‌و دەزگایە‌ و ئەو پە‌رلە‌مانتارە‌ بە‌ڕێزە‌ دە‌كە‌ین، هە‌وڵی ئە‌وە‌ نە‌دە‌ن ناو و ناوبانگی سەرۆكایەتیمان و دادگاكانمان لە‌كە‌دار بكە‌ن و بمانخە‌نە‌ هاوكێشە‌ی ململانێ سیاسییەكانەوە كە پەیوەندی بە كاری ئێمەوە نییە، چونكە‌ بە‌دڵنیاییە‌وە‌ سە‌ركەو‌تو نابن و ناتوانن ببنە‌ بە‌ربە‌ست لە‌ رێڕە‌وی كارە‌كانمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group