وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: 5 توشبوەكەی هەولێر كۆرۆنای گۆڕاون

21/02/2021

نەوا-
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: ئەو 5 توشبوەی لە هەولێر گومانیان لێدەكرا، دەركەوت توشی كۆرۆنای گۆڕاو بون.
ئاسۆ حەوێزی بە ماڵپەڕی روداوی وتوە: 5 توشبوەكە ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەرێنی بوە و دەركەوتوە توشبوی كۆرۆنای گۆڕاون، بەڵام تائێستا سەرچاوەی توشبونەكەیان نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی: تەندروستی هەمویان جێگیرە و لە ماوەی رابردودا گەشتی دەرەوەی وڵاتیان نەكردوە و وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی توشبونەكە.
لەماوەی رابردودا كۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە عێراق و وەزارەتی تەندروستیش جەختیلەوەكردوەتەوە، 50%ی توشبوانی نوێ‌ كۆرۆنای گۆڕاون و ژمارەی توشبوان لە بەرزبونەوەدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group