نهوا
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پێشنیازێک بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکانیشەوە نییە، دهشڵێت: ئەگەر حاڵەت بگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات لێژنەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی دۆخەکە بریار دەدات.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ خوێندكاران، كه له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردۆتهوه، ئاماژهی بهوهكردووه، "چەند ڕۆژێکە گوێ بیستی داخستنی قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان دەبن، دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی لەمجۆرە نییە نە لە وەزارەتی تەندروستی و لە لێژنەی پەروەردەو نە لەوەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا، قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان کەداوای ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بکات".
دهشڵێت: ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی و پابەندییە بە ڕێکارە تەندروستییەکان، ئێمە لە لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیانی ئازیز خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین سوود وەرگرن.
هێمای بۆ ئهوهشكردووه، ئەگەر حاڵەتیش بگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات قسەیەکی دیکەیەو لێژنەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی دۆخەکە بریار دەدات.