كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ى هاوپه‌یمان و حزبه‌ به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردنى راگه‌یاند

پێش 2 هەفتە عێراق

نه‌وا
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد: تائێستا 30 هاوپه‌یمانى و 249 حزبى سیاسى خۆیان تۆمار كردوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتو.
له‌و باره‌یه‌وه‌ جومانه‌ غلاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌: ژماره‌ى هاوپه‌یمانه‌كان كه‌ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 30 هاوپه‌یمانى.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: تائێستا 8 هاوپه‌یمانى له‌ پرۆسه‌ى تۆماركردندان و 7 هاوپه‌یمانى تر سه‌ردانى بازنه‌ى كاروبارى حزبه‌كان و رێكخستنه‌ سیاسیه‌كانیان كردوه‌ له‌ كۆمسیۆن بۆ تۆماركردن و به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها 59 پاڵێوراوى تاك له‌ پارێزگا جیاوازه‌كان تۆمار كراون.
وته‌بێژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان باسى له‌وه‌شكردوه‌: 249 حزبى سیاسى تائێستا تۆمار كراون و 58 حزب له‌ پرۆسه‌ى دروستكردندان، هه‌روه‌ها 86 حزبى تر سه‌ردانى كۆمسیۆنیان كردوه‌ بۆ خۆتۆماركردن.
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى زانیاریه‌كانیان نوێكردوه‌ته‌وه‌ وتى: تائێستا 915 هه‌زار و 360 هاوڵاتى داتاكانیان نوێكردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 15 ملیۆن و 359 هه‌زار و 9 كه‌سیش بایۆمه‌تریان نوێكردوه‌ته‌وه‌، 13 ملیۆن و 227 هه‌زار و 570 كارتى بایۆمه‌تریش دراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌ران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group