پیاوێكی بێلانە لەبەردەم نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لە سەرمادا گیانی لەدەستدا

23/02/2021


نەوا
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد: پیاوێكی بێلانە لە سلێمانی لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سەرمادا گیانی لەدەستداوە و ناسنامەشی دیار نییە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: شەوی دووشەممە پیاوێك كە تەمەنی لە پەنجاكاندا بوە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.
رونیشیكردوەتەوە: پیاوەكە بێلانە بوە و لەبەردەم نەخۆشخانەی شاردا ماوەتەوە، هەژار بوە و كەس نەبوە بەخێوی بكات و ئاگای لێی بێت.
بەپێی زانیاریەكان: پێش ئەوە پیاوەكە براوەتە نەخۆشخانەی شار و پشكنینی بۆ كراوە و تەندروست بوە، كەس نایناسێت و هیچ ناسنامەیەكیشی پێ‌ نییە، تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادوەری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group