نه‌وا
له دژی كوژرانی چه‌ند كاسبكارێك له‌سه‌ر سنوری ئێران و پاكستان، خۆپیشاندان شاری سه‌راوانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی گرته‌وه و خۆپیشانده‌ران بینای قایمقامیه‌تی شاره‌كه‌یان سوتاند.
چالاكوانانی به‌لوچ رایانگه‌یاند، رۆژی دوو شه‌ممه به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئێران 10 كه‌س كوژراون و پێنج كه‌سیش له سه‌ر سنوری نێوان ئه‌و وڵاته و پاكستان برینداربوون، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه رۆژی سێ شه‌ممه كه‌سوكاری كوژراو و برینداره‌كان و دانیشتوانی شاری سه‌راوان خۆپیشاندانیان كردووه.
باسیان له‌وه‌شكردووه، خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر بینای قایمقامیه‌تی سه‌راواندا گرتووه و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانیش ده‌ستگیركراون.
به‌پێی وته‌ی چالاكوانانی به‌لوچ ئه‌و كاسبكارانه‌ی له‌سه‌ر سنوری نێوان ئێران و پاكستان كوژراون، كاری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و سوته‌مه‌نیان كردبوو.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران رایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌تا له دیوی پاكستانه‌وه ته‌قه له‌و كاسبكارانه كراوه و كه‌سێك كوژراوه و دواتریش له دیوی ئێران كه‌سێك كوژراوه و شه‌ش كه‌سی تر برینداربوون.
باسیان له‌وه‌شكردووه، كه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی كوژران و برینداربونی ئه‌و كاسبكارانه ده‌ستیپێكردووه.