واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی راگه‌یه‌نرا

23/02/2021

نه‌وا
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پارتی مانگی ئایار، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.
له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، رۆژی 26ی ئایاری ئه‌مساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی ده‌به‌ستێت.
بڕیار بوو كۆنگره‌ی چوارده‌ له‌ 2014 ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ به‌ هۆی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش، هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ ئارادا نه‌بوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 16ی ئابی 1946 دامه‌زراوه‌ و تائێستا 13 كۆنگره‌ی به‌ستووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group