زانایانی بەریتانی و ئەمریكی: بۆ چەندین ساڵی تریش پێویستمان بە بەستنی دەمامك دەبێت

28/02/2021 جیهان

نەوا-
گەورە زانایانی بەریتانی و ئەمریكی جەختلەوەدەكەنەوە، ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامبێت لە بڵاوبونەوە و دەركەوتنی نەوەی نوێی ڤایرۆسەكە، ئەوا بۆ چەندین ساڵی داهاتو پێویستمان بە بەستنی دەمامك دەبێت.
پرۆفیسۆر گراهام میدلی شارەزای بواری نەخۆشیە گواستراوەكان لە كۆلێژی پزیشكی لەندەن دەڵێت: لەوانەیە بەستنی دەمامك بۆ 5 ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت.
لای خۆشیەوە سێر پاتریك ڤالانس گەورە راوێژكاری زانایانی بەریتانیا باسی لەوەكردوە: بەستنی دەمامك لە زستانی داهاتوشدا پێویست دەبێت، تەنانەت ئەگەر سەرجەم كەسانی پێگەیشتوش بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن.
لە پەڕاوێكدا كە تێیدا باسی شێوازی ژیان دوای پەتای كۆرۆنا كراوە، گروپی بەریتانی بۆ راوێژكاری پرۆسەی فریاكەوتن SAGE ئاماژەیان بەوەداوە، پاراستنی دوركەوتنەوەی جەستەیی خەریكە دەبێت بە هۆكارێكی سەرەكی بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤەكان لە مەترسی پەتاكان.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردوە: زانایانی بەریتانی و ئەمریكی جەختلەوەدەكەنەوە كە لەوانەیە مرۆڤ بۆ چەندین ساڵی تریش پێویستی بە بەستنی دەمامك بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group