هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر رێگه‌پێدراو نین بێنه‌ ناو سه‌نته‌ری شاره‌وه‌

28/02/2021

نه‌وا
هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه‌ سوارڕەوی بارهەڵگر ڕێگەپێدراونین بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەكات كە لە رۆژی 1-3-2021، لە سەعات 7ی  بەیانی بۆ 9 ی بەیانی ڕێگەپێدراونین بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
راشگەیەنراوە: جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریكردنی شەقامەكانە لەو دوو سەعاتەدا لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەكانی دەرەوەی شار
هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەپێناوی كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەك پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەكان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی كۆنكرێتی ئامادەكراویش دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group