نه‌وا
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له "دانپێدانان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستگیركراوانی" بادینان بڵاوكرده‌وه، كه به هۆیانه‌وه دادگا بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سەپاندن.
بەپێی دانپێدانانەکانیانی ئه‌و چالاكوانانه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه كاریان بۆ درووستكردنی گرووپێك كردووه و زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی بێده‌نگ كردووه و ویستوویانه سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن.
هەروەها ئەو گرووپە وێنه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كان و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه.
سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌وانانه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.