نه‌وا
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان له یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەهەولێر و بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەبرد.
له وتاره‌كه‌یدا پاپا جه‌خیتكرده‌وه، عیسای مه‌سیح داخوازی له مرۆڤایه‌تی ده‌كات، راست و پاك بێت و خۆی به دوور بگرێت له گیانی شه‌ڕانگێزانه.
هه‌روه‌ها وتی: له عێراقدا كاری زۆر كراوه و له حیكمه‌تی خاچ تێگه‌یشتوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی هه‌مووان خوشك و برای یه‌كدین و پێویسته په‌ند و وانه له هه‌ڵه‌كان وه‌رگرین.
رۆژی یه‌كشه‌ممه پاپای ڤاتیكان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر.