ناسا داهاتوی زەوی و چۆنێتی كۆتایی هاتنی ژیان ئاشكرا دەكات

10/03/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئاشكرایكرد: لەماوەی یەك ملیار ساڵدا پلەی گەرمی خۆر كۆتایی بە ژیان لەسەر زەوی دەهێنێت، ئەوەش بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە گۆڤاری Nature Geoscience بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی یەك ملیار ساڵدا پلەی گەرمی خۆر بەشێوەیەكی زۆر گەورە بەرز دەبێتەوە، ئەوەش كۆتایی بە ژیان لەسەر زەوی دەهێنێت.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی خۆرەوە ئۆكسجین لە بەرگە هەوای زەوی ون دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی لەكارخستنی دوەم ئۆكسیدی كاربۆن لە هەوادا و بەهۆی ئەوەشەوە روەكەكان ناتوانن لە رێگەی گۆڕینی روناكی ئۆكجسین بەرهەم بهێنن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكەی ناسا، نەمانی ئۆكسجین و بەرزبونەوەی ئاستی غازی میسان بۆ 10 هەزار هێندەی ئەوەی هێشتا لە بەرگە هەوای زەوی هەیە، دەبێتە هۆی كۆتایی هێنان بە ژیان لەسەر زەوی، چونكە گیانلەبەران ناتوانن لەگەڵ گۆڕانكاریەكان خۆیان بگونجێنن.
جەختلەوەشكراوەتەوە، گۆڕانكاریەكانی زەوی كۆتایی بە هەموو ژیان دەهێنن جگە لەو بەكتریایەی كە ئۆكسجین بەكارناهێنێت، لەگەڵا ئەو بونەرەوە سەرەتاییانەی كە لە شوێنی تاریكدا خۆیان دەشارنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group