نه‌وا
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان روسیا هێزه‌كانی سه‌ر به ئێرانی له دوو كێڵگه‌ی غاز و نه‌وت له باكوری سوریا ده‌ركردووه، میدیاكانی نزیك له حكومه‌تی تارانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به رێككه‌وتن ئاڵوگۆڕ به هێزه‌كان كراوه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت و ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاویانكرده‌وه، سوپای روسیا هێزه‌كانی فاتمیونی سه‌ر به ئێرانی له كێڵگه‌ی غازی توینان و كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌وره له پارێزگای ره‌قه‌ی باكوری سوریا ده‌ركردووه.
رونیشیان كردوه‌ته‌وه، كه فه‌یله‌قی پێنجی سوپای روسیا له سوریا سه‌ره‌تا چوونه‌ته كێڵگه‌ی توینان و دواتریش كۆنتڕۆڵی كێڵگه‌ی سه‌وره‌یان گرتوه‌ته ده‌ست.
هه‌رچی ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست نیوزی سه‌ر به ئێرانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فاتمیون له‌و دوو كێڵگه‌یه به پێی رێككه‌وتنی پێشوه‌خته بووه له‌گه‌ڵ روسیا.
تائێستا به‌رپرسانی تاران، دیمه‌شق و مۆسكۆ له‌و باره‌وه به فه‌رمی هیچ لێدوانێكیان رانه‌گه‌یاندووه.
فاتمیون له‌و چه‌كداره ئه‌فغانیانه پێكدێت كه سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانن و بۆ به‌رگریی له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چوونه‌ته سوریا و له ساڵی 2017ه‌وه له كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كانی باكوری سوریا جێگیر كرابوون.