فیلێك ئەو پزیشكە دەناسێتەوە كە 12 ساڵ لەمەوبەر چارەسەری كردوە

16/03/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، فیلێكی كێوی لەتایلەند توانیوێتی ئەو پزیشكی ڤێتەرنەریە بناسێتەوە كە 12 ساڵ لەمەوبەر چارەسەری كردوە و بەلوتی تەوقەی لەگەڵ كردوە.
رۆژنامەكە باسیلەوەكرد، باتارابۆل مانیۆن پزیشكی ڤێتەرنەری لەكاتێكدا گەشتی بەناو دارستانەكانی تایلەندا دەكرد گوێی لەدەنگی ئەو فیلە بوە كە 12 ساڵ لەمەوبەر چارەسەری كردوە و ناوی Plai Thang ە توانیوێتی بیناسێتەوە ، كاتێكیش لەفیلەكە نزیكبۆتەوە لوتی بۆ دەستەكاتی درێژكردوە تاوەكو تەوقەی لەگەڵدا بكات.
ئەو پزیشكە دەڵێت: من دەتوانم زۆر بەڕونی دەنگی فیلەكە بناسمەوە، ژاوەژاوەكەی زۆر دەگمەنە، بەم دواییەدا جارێكی تریش یەكمان بینیەوە و توانیمان یەكتری بناسینەوە و سڵاو لەیەك بكەین، بەڕاستی كاتێكی زۆر تایبەتی بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group