روسیا رەتیدەكاتەوە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا كردبێت

17/03/2021 جیهان

نەوا

وەزارەتی دەرەوەی روسیا و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە واشنتۆن رەتیدەكەنەوە دەستوەردانیان لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی سەرۆكایەتی ئەمریكادا كردبێت.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێكی هەواڵگری ئەمریكا لە بارەی دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی رابردووی ئەمریكا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ، مۆسكۆ ئەو تۆمەتەی رەتكردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە واشنتۆن رایانگەیاند، تۆمەتەكان بێبنەمان و هیچ بەڵگەیەك لەبارەی دەستوەردانی مۆسكۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نەخراوەتەڕوو.
هاوكات سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاشەوە، وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، ئەو سزایانە هیچ گرنگی و قورساییەكیان نابێت.
بەپێی راپۆرتە هەواڵگرییەكەی ئەمریكا كە لە 15 لاپەڕە پێكهاتووە، روسیا هەوڵی داوە لە رێگەی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست و هەڵبەستراو دژ بە جۆ بایدن، ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ بشكێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group