نه‌وا
سه‌لام شمه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشت‌وكال و زۆنگاوه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات، لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌رپه‌رشتى هه‌ر رێكه‌وتنێكى نوێ له‌نێوان عێراق و وڵاته‌كانى توركیا و ئێران بكه‌ن سه‌باره‌ت به پشكى ئاو.
سه‌لام شمه‌رى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، عێراق ئاماده‌ى هه‌ر رێكه‌وتنێكى نوێیه سه‌باره‌ت به پشكى ئاو له‌گه‌ڵ توركیا كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى دیجله و فوراته و ئێران كه سه‌رچاوه‌ى چه‌ندین ئاوه كه ده‌ڕژێنه ئه‌و دوو روباره‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: عێراق به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنى پلانه ستراتیژیه كشتوكاڵیه‌كه‌ى كه پێویستى به ئاو هه‌یه به درێژایى ساڵ، ئه‌وه‌ش ناكرێت به رێكه‌وتنى گشتگیر له‌گه‌ڵ هه‌ردو ده‌وڵه‌ت نه‌بێت بۆ مسۆگه‌ركردنى پشكى ئاو.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكالأ و زۆنگاوه‌كان رونیشیكردوه‌ته‌وه: گرنگى سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێك ئه‌وه‌یه كه گه‌ره‌نتى ئه‌وه ده‌كات لایه‌نه‌كان خۆیان له رێكه‌وتنه‌كه نه‌دزنه‌وه و عێراق دوربخرێته‌وه له تارمانى وشبون و قه‌یرانى نوێ.