نه‌وا
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، ستراتیژی نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش سه‌ركه‌وتوو بووه و ئۆپراسیۆنه‌كانیان تا ریشه‌كێشكردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەو ستراتیجییتەی کە بۆ بەئامانجکردنی چه‌كدارانی داعش پەیڕەوی دەکەن، سەرکەوتوە بۆیه به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به سه‌رجه‌م چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌هێنن.
راشیگه‌یاند، "زۆربەی ئۆپراسیۆنەکان، تا ئێستا لەلایەن ھێزەکانی دژەتیرۆرەوە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەنجامدراون".
باسی له‌وه‌شكرد، ژمارەیەکی زۆر لە چه‌كدارانی داعش لە زنجیرە چیاکان گەمارۆدراون و لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکاندا، دەکرێنە ئامانج.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رونیشیكرده‌وه، لەئێستادا بۆ راوەدونانی چه‌كدارانی داعش پشت بە ھەوڵەکانی ھەواڵگریی دەبەسترێت، ھەماھەنگیی باش لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ھەواڵگریی سەربازیی سەربە سوپا و دەزگای ئاسایشی نیشتمانییدا ھەیە.