مەسرور بارزانی: كاری لەپێشینەمان دابینكردنی موچەیە

07/04/2021

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرچەندە پەسەندكردنی بودجە بە سیاسی كرابو، بەڵام پێمانوایە یاسای بودجە هاوسەنگە و هەمو لایەنەكان تیایدا براوەن و دەڵێت: كاری لەپێشینەمان دابینكردنی موچەیە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەسەندكردنی بودجەی 2021ی بەهانگاوێكی گرنگ بۆ هەرێم ناوبرد ودووپاتیكردەوە، حكومەتی هەرێم پابەندبونی خۆی بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی رادەگەیەنێت و چاوەڕێش دەكەین حكومەتی فیدراڵی پابەندی خۆیان بە پشكی هەرێمی كوردستان رابگەیەنن.
داوای لەحكومەتی عێراقیش كرد، پێداچونەوە بەموچەی ئەو سێ‌ مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات كە وەریان نەگرتوە، وئێمە بەبەرچاوی ڕای گشتی عێراقی و كوردستانی و جیهانی رایدەگەیەنین حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە هەمو پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات، و هیوادارین عێراقیش پابەند بێت.
هێمای بۆ ئەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرۆشە موچە لە كاتی خۆی بدرێت و كاری لەپێشینەمان دابینكردنی موچەیە ، ئێستاش بەپێی ئەو داهاتانەی هەن كە داهاتی نەوتە لەگەڵ ئەو پارەیەی حكومەتی عێراق دەینێرێت و نیوەی داهاتی ناوخۆن، هەوڵدەدەین ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە بیخەینە سەر موچە، و بێگومان كاری لەپێشینە ئەوەیە ئەو پارەیەی هەیە بخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group