نه‌وا
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌یمس سۆرنتۆن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان له دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی فیدراڵی تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كرد له هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق و هیوای خواست بۆ له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌وپێشچوونی باشتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له‌لای خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك بووه و ئه‌زمونێكی باشیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به رێگای دانووستان و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد كه له‌دوای په‌سندكردنی بودجه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌نگاوی باشی ناوه له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه و به‌مه‌ش ده‌ستكراوه‌تر ده‌بن له هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی زیاتر و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئابوری و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشییان له رۆڵی قوباد تاڵه‌بانی كرد له‌پڕۆژه‌ی خزمه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت. له‌مباره‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند یه‌كێك له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی حكومه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری كردنه بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كان بگات.