نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌ت له ئاژانسی ده‌رمانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، تائێستا 169 حاڵه‌تی مه‌یینی خوێن له‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاسترازینكایان به‌كارهێناوه تۆمار كراوه.
سابین شتراوس باسی له‌وه‌شكرد، تائێستا نزیكه‌ی 34 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌می ئاسترا زینكا له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارهێنراوه.
هاوكات ئاژانسی ده‌رمانی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه به ئه‌گه‌ری زۆر په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان مه‌یینی خوێن و به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئاسترازینكادا هه‌یه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش سوده‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه له زیانه‌كانی زۆرتره.
له‌لایه‌كی تره‌وه لیژنه‌ی باڵای ڤاكسین له به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ندین حاڵه‌تی لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئاسترازینكا له‌وانه مه‌یینی خوێن، پێشنیازیان كردووه، كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵ له جۆره‌كانی تری ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا به هۆی حاڵه‌ته‌كانی مه‌یینی خوێن له به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینی ئاسترازینكا، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی به شێوه‌ی كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌یان راگرتبوو.