نه‌وا
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردن له 10/10/2021 ئه‌نجام ده‌درێت و پابه‌ندن پێوه‌ی، تائێستاش زیاتر له 13 ملیۆن كارتى بایۆمه‌ترى دابه‌شكراوه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وامن له تۆماركردنی ده‌نگده‌ران به بایۆمه‌تری، یه‌ك ملیۆن و 362 هه‌زار و 255 ده‌نگده‌ری تر تۆماره‌كانیان نوێكردوه‌ته‌وه كه 23 هه‌زار و 738یان ئاواره‌كان بون، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تائێستا تۆماره‌كانیان نوێكردوه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته 15 ملیۆن و 897 هه‌زار و 612 كه‌س.
جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌ته‌وه: نزیكه‌ی 737 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری تر دابه‌ش كراون و به‌وه‌ش تائێستا 13 ملیۆن و 449 هه‌زار و 75 كارت دراونه‌ته‌وه به ده‌نگده‌ران، تائێستا مۆڵه‌ش به 250 حزبی سیاسی دراوه و به‌رده‌وامیشن له تۆماركردنی حزبه‌كان، 65 حزبیش له‌پرۆسه‌ى دامه‌زراندندان، هه‌روه‌ها تائێستا 110 حزب داواكاریان پێشكه‌شكردوه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتو.
ئه‌وه‌ش هاتوه: 30 هاوپه‌یمانی سیاسی تۆمار كراون و 11ی تر له پرۆسه‌ى دامه‌زراندندان و 8 هاوپه‌یمانی داوای به‌شداریكردنیان كردوه له هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها تائێستا 288 كه‌سیش خۆیان پاڵاوتوه له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و به‌رواره‌ی دیاری كراوه كه 10/10/2021ه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌و كاته‌وه پابه‌ندن.