نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بۆ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "گه‌ڕی سێیه‌می دیالۆگی ستراتیژیی عێراق ـ ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌رێنییه بۆ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ده‌ستخۆشی و پشتیوانی لێده‌كه‌ین، هیوادارین له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامی باشی هه‌بێت".
رۆژی چوارشه‌ممه به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، گه‌ڕی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.