زیدان وه‌ڵامى كۆمان ده‌داته‌وه‌: ئه‌وه‌ هه‌ستى هه‌ر كه‌سێكه‌ له‌و بارودۆخه‌دا

پێش 3 هەفتە وەرزش

نه‌وا
دواى یارى كلاسیكۆى ئیسپانیا كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنى ریالأ مه‌درید به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایى هات و رۆناڵد كۆمان راهێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه‌ و یاریزانه‌كانى ره‌خنه‌كانیان ئاڕاسته‌ى دادوه‌رى یاریه‌كه‌ كرد، به‌وه‌ى كه‌ لێدانێكى سزاى بۆ هه‌ژمار نه‌كردون،  زیدانى راهێنه‌رى ریاڵ مه‌درید وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ هه‌ستى هه‌ر كه‌سێكه‌ له‌و بارودۆخه‌دا بێت.
دواى یارى كلاسیكۆ زیدان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتى: یاریه‌كى باشمان پێشكه‌ش كرد و زۆر باش ده‌ركه‌وتین، به‌ڵام دواتر یاریه‌كه‌ سه‌خت بووچونكه‌ ركابه‌ر باش بوون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكى شایسته‌مان به‌دستهێنا و ده‌رفه‌تمان بۆ گونجا بۆ تۆماركردنى گۆڵى سێیه‌م، له‌كۆتاییدا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ زۆر شایسته‌ بوو.
سه‌باره‌ت به‌قسه‌كانى رۆناڵد كۆمانى راهێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه‌ گوایه‌ لێدانێكى سزایان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه‌ وتى: ئه‌وه‌ هه‌ستى هه‌ر كه‌سێكه‌ له‌و بارودۆخه‌دا بێت، ئه‌گه‌ر دادوه‌ر لێدانى سزاى هه‌ژمار نه‌كرد واتا لێدانى سزا نه‌بوه‌، سه‌باره‌ت به‌و كاته‌ زیادكراوه‌شى هه‌ژمار كرا ئه‌وه‌ بڕیارى دادوه‌ره‌، بۆیه‌ هیچ شتێك نییه‌ قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین.
زیدان جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌وه‌ى گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ناو یاریگادا كردمان، ده‌رفه‌تى زۆرمان بۆ ڕه‌خسا و دواتر روبه‌ڕوى ئاسته‌نگ بوینه‌وه‌، پێش یاریه‌كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ پێشمانه‌وه‌ بوو و ئێستا ده‌توانین خۆشحاڵ بین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group