مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

12/04/2021

نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە داعش لە هەولێر ڕایگەیاند: بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە.
لە پەیامێکدا لە تویتەر مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه‌، داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن.
له‌ كۆتاییشدا رایگه‌یاندووه‌، دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و ده‌زگا ئەمنیەکانمان به‌ به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌

له‌ دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە ڕێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌ . ئەندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعشن، ئێستا‌ ده‌ستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە.

داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن.

دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و ده‌زگا ئەمنیەکانمان به‌ به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبە‌جێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان ، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببین به‌ یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group