نه‌وا
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق ده‌ڵێت: له یادى 33 ساڵه‌ى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى گه‌لى كوردیمان داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین رێوشوێنه‌كان توندتر بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى له‌و جۆره دوباره نه‌بێته‌وه.
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى ئه‌نفال تێپه‌ڕ ده‌بێت كه رژێمى له‌ناوچوى پێش‌و دژى گه‌لى كوردیمان ئه‌نجامیدا، كه قێزه‌ونیه‌كه‌ى له ئاست تاوانه گه‌وره‌كانى دژى مرۆڤایه‌تى بوو و تێیدا هه‌زاره‌ها عێراقى بێ‌تاوان بونه قوربانى و گوند و لادێكان روخێنران و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى ده‌ستگیر كران و ئاواره‌بون.
ئه‌وه‌ش هاتوه: ره‌تكردنه‌وه‌مان بۆ تاوانى قێزه‌ونى ئه‌نفال وامان لێده‌كات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوه مرۆییه‌كان بكه‌ین كه رێوشوێنه‌كان توند بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتێكى له‌و جۆره دوباره نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخرا و دامه‌زراوانه سزا بدرێن كه مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره عێراقیه‌كان ده‌كات كه هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێشێلكاریه‌كانى مافه مه‌ده‌نی و سیاسى و ئابوریى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوباره نه‌بنه‌وه و كارى هاوبه‌ش بكرێت بۆ به‌هێزكردنى گه‌شه‌پێدانى رێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و مافى ژیان.