لە رووداوێكی هاتوچۆدا ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستدا

16/04/2021

نەوا
لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای رانیە - هیزۆپ دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش بە سەختی برینداربوون، كە ئەندامی یەك خێزانن.
بەپێی راگەیاندراوێكی هاتوچۆی راپەرین رۆژی هەینی رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە رێگای هیزۆپ لە نزیك بەنزینخانەی هیوا، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی و بارهەڵگرێك لە جۆری مارسیدس روویدا.
ئەوەش خراوەتە روو، كە لە ئەنجامی رووداوەكەدا دوو كەس گیانیان لە دەستدا كە هاوسەری یەكتربوون و دوو كەسی تریش بەسەختی زامداربوون كە منداڵبوون و تەمەنیان لە نێوان دوو ساڵ و نۆ ساڵە، هەموویان ئەندامی یەك خێزانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group