بەهۆی سەپاندنی باج لەسەر موچە هۆشداری دەدرێتە وەزارەتی دارایی

17/04/2021 عێراق

نەوا
هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق هۆشداری دەداتە وەزارەتی دارایی بەهۆی سەپاندنی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران.

هومام حەمودی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: هۆشداری لەهەر ئاڕاستەیەكی وەزارەتی دارایی دەدەین بۆ سەپاندنی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران، ئەوە لەكاتێكدایە كە نرخی نەوت بەرز بوەتەوە و هاوڵاتیانیش توشی نەهامەتی بون بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و لەدەست دەرچونی بازاڕ و نەبونی هیچ چاودێریەك و پاراستنی بەكاربەر.
رونیشیكردوەتەوە: ئەو جۆرە زیادەڕەوییە بۆ سەر بژێوی هاوڵاتیان توڕەیی شەقام دەتەقێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی نەمانی خۆڕاگریی و لەوانەشە كۆنترۆڵ نەكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق باسی لەوەشكردوە: سیاسەتی دارایی بابەتێكی نیشتمانی گشتیە و تاكە كەسی و بەپێی خواستی كەسێكی دیاری كراو نییە، پێویستە بە رێكەوتنی هێزە نیشتمانیەكان بڕیاری لێ بدرێت، ئەوەش بەپێی دنیابینیەكی ئابوریی دروست بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی باڵای گەلەكەماندا بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group