بایدن: نازانین گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران سەركەوتو دەبن یاخود نا

17/04/2021 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت: هێشتا زوە بۆ ئەوەی بزانین گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی سەركەوتو دەبن یاخودنا.
جۆ بایدن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن سەبارەت بە دانوستانەكان لەگەڵ ئێراندا وتی: هێشتا زوە بزانین ئەنجامەكان چۆن دەبن، كۆتا هەنگاوی ئێران و راگەیاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 60% بە هیچ شێوەیەك هاوكاری ئەو وڵاتە ناكات بۆ ئەوەی لەو كێشەیەی تیایدایە دەربچێت.
ئاماژەی بەوەشدا: هێشتا نازانین ئەو گفتوگۆ ناڕاستەوخۆیانەی لەگەڵ تاران دەستمان پێكردوە، رێكەوتنی ئەتۆمی دەپارێزێت یاخودا.
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جەختیلەوەشكردوەتەوە: سەرەڕای هەمو شتێك ئێمە رەزامەندین بەوەی كە ئێران دەستی كردوەتەوە بە بەشداریكردن لە گفتوگۆكان، هەرچەندە زوە بۆ ئەنجام بەڵام بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group