گروپێكی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

17/04/2021

نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 10 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و مادده‌یه‌دا گرتووه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه‌: "دوای بەدواداچوونێکی وردی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بۆ گرووپێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر شەوی 16ی4ی2021، لە هەڵمەتێکی چەند کاتژمێریدا توانرا گروپێکی 9 کەسی دەستگیر بکرێت، کە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانن بەناوەکانی (ه، ر، أ)، (ر، خ، و)، (ز، ق، ج)، (ه، خ، ش)، (ك، إ، ح) و (س، ح، خ) و (غ، ع، خ)، (ع، أ، ش) و (د، ع، م)".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "لەکاتی دەستگیرکردنیان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو کیلۆ و 569 گرام هێرۆین، بڕی یەك کیلۆ و 375 گرام کریستاڵ، بڕی 984 گرام حەشیش، بڕی 680 گرام تلیاك، بڕی 580 گرام جامایکا، شایەنی باسکردنە ئەم گرووپە سەرچاوەی دابەشکردنی ماددەهۆشبەرەکان بوون لەشاری هەولێر و ڕۆڵەیەکی زۆری هەرێمەکەمانیان ئالوودەی ماددەهۆشبەرکان کردووە".
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان روونیشیکردووەتەوە، "لە چالاکییەکی دیکەدا رۆژی شەممە 17ی4ی2021، هێزەکانمان بەهاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیان لە نزیك بەستۆرە تۆمەتبارێك بەناوی (ب، ح، أ) دەستگیر بکەن و بڕی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك پێگیرا".
باسی له‌وه‌شكردووه‌، کە تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای 25ی ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردام دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group